Zana Natık Kerem
03 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2018
بەیت لەحم ــ AA
لە گوندی ئەلولجە باکووری رۆژئاوای شاری بەیت لەحم باشووری کەناری رۆژئاوا، رووبەڕووبوونەوە و پێکدادان لە نێوان ھاووڵاتییانی فەڵەستینی و سوپای ئیسرائیلدا روویدا.
کۆمەڵەی مانگی سووری فەڵەستینی لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی رووبەڕووبوونەوە و پێکدادانەکەدا، ١٣ ھاووڵاتی فەڵەستینی بە گولـلەی سەربازانی ئیسرائیل بریندارکراون.
بەپێی بەیاننامەکە، یەکێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی حوسێن لە شاری بەیت لەحم چارەسەری بۆ کراوە و ئەوانەی دیکەش لە لایەن تیمەکانی مانگی سووری فەڵەستینی چارەسەریان بۆ کراوە.
زانراوە، شەڕ و پێکدادانەکە لەو کاتەدا روویداوە کە ھێزێکی سوپای ئیسرائیل چوار خانووی ھاووڵاتییانی فەڵەستینی بە بیانووی ئەوەی مۆڵەتی بنیاتنیان نییە لە گوندەکەدا، رووخاندبوو.
ھەر لە میانی رووبەڕووبوونەوە و پێکدادانەکەدا، سوپای ئیسرائیل گولـلەی پلاستێکی و گازی فرمێسکڕێژی بەرامبەر بە ھاووڵاتییانی فەڵەستینی بەکارھێناوە.