Ali Eyvaz,Mohammed Baqi Hussein
14 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگەیاند "لەجیاتی پاککردنەوەی رەققە لە داعش، یارمەتی داعشەکانیان کردووە بەچەکەکانیانەوە رەققە بەجێبھێڵن. ئەمە واتای چییە؟ ئێمە چیمان بە ئەمریکا گوت؟ لەناوبردنی رێکخراوێکی تیرۆریستی بە رێکخراوێکی تیرۆرستیی دیکە، کاری دەوڵەتان نییە. ئەوتا ئەنجامەکانی دەبینن. ئەوەی ئێستا لەوێ دەڕوات، کێ دەزانێت لە تورکیا، ئەورووپا، ئەمریکا و ھەر شوێنێکی جیھان دەبێتە ھۆی کوشتنی چ مرۆڤێکی بێتاوان"
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە بارەی ھاوکاریکردنی تورکیا بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە گوتیشی: "لە قۆناغی یەکەمدا ٥٠ بارھەڵگرمان ھاوکاریی مرۆیی رەوانەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان بوومەلەرزەکە کردووە و بەردەوام دەبین لە ھاوکارییەکانمان".