سياسەت, عێراق

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق: "گرێکوێرەی بابەتی بوودجەی ٢٠٢١ پشکی ھەرێمە"

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، حەسەن نازم: "مووشەکی ھەڕەمەکی جاربەجار بەسەر ئاسمانی بەغدادا تێپەڕ دەبێت و سەلامەتی ھاووڵاتییان دەکاتە ئامانج، ئەمانە کردەوەی بێ سوودن. ھیچ کەسێک ناتوانێ بە ھاویشتنی مووشەک گوشار بخاتە سەر حکوومەت".

Haydar Karaalp  | 23.02.2021 - نوێکردنەوە : 24.02.2021
گوتەبێژی حکوومەتی عێراق: "گرێکوێرەی بابەتی بوودجەی ٢٠٢١ پشکی ھەرێمە"

Baghdad

بەغدا - AA

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، حەسەن نازم، ھێرشە مووشەکییەکەی دوێنێی سەر ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی بە "کردەوەیەکی بێ سوود" ناوبرد و رایگەیاند کە بە ئەنجامدانی ھێرشی مووشەکی ناتوانرێت گوشار بخرێتە سەر حکوومەت.

حەسەن نازم دوای کۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست.

حەسەن نازم باسی لە ھێرشە مووشەکییەکەی شەوی دووشەممەی سەر ناوچەی سەوزی کرد و گوتی، "مووشەکی ھەڕەمەکی جاربەجار بەسەر ئاسمانی بەغدادا تێپەڕ دەبێت و سەلامەتی ھاووڵاتییان دەکاتە ئامانج، ئەمانە کردەوەی بێ سوودن. ھیچ کەسێک ناتوانێ بە ھاویشتنی مووشەک گوشار بخاتە سەر حکوومەت. تەنھا حکوومەت بەرپرسی میکانزمی ئاسایشە. ھیچ دەوڵەتێک و حکوومەتێکی بەھێز و لاواز، پرسی سەروەری خۆی ناخاتە دانوستانەوە. ھەموو کەسێک لە بەرامبەر یاسادا یەکسانە".

حەسەن نازم خۆی بەدوور گرت لە پێدانی زانیاری لەبارەی ئەنجامدەرانی ئەو ھێرشە.

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، حەسەن نازم راشیگەیاند کە ئامادەکارییەکانی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان، پاپا فرانسیس بۆ عێراق درێژەی ھەیە و گوتی، "سەردانێکی بەم شێوەیە جارێکی دیکە لە ماوەی سەد ساڵی داھاتوودا رووناداتەوە".

- گرێکوێرەی بوودجەی ٢٠٢١

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، حەسەن نازم، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە لێکتێنەگەیشتنی بەغدا و ھەولێر لەسەر بوودجەی دارایی ساڵی ٢٠٢١ گوتی: "گرێکوێرەی بابەتی بوودجەی ٢٠٢١، پشکی ھەرێمە. رێککەوتن لەسەر تەواوی بڕگەکانی دیکەدا کراوە. گوتوێژ لەسەر ئاستی باڵادا لەگەل شاندی کورد کراوە بەڵام بۆ تێپەراندنی بوودجەکە لە پەرلەمان پێویستی بە رێککەوتنی ھەموو لایەنەکان هەيە".

ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەتی ناوەندیی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر بوودجە بەردەوامە. حکوومەتی هەرێم لەگەڵ ئەوەی رێژەی سەدا ١٢،٦٧ی بوودجەیان بۆ ھەرێمی کوردستان پێکەمە هاوكات نایانەوێت سەرجەم داھاتە نەوتییەکانی ھەرێم رادەستی بەغدا بکەنەوە. لای خۆیانەوە لایەنە سیاسییە شیعەکانی بەغدا، پێداگری لەسەر پێچەوانەی ئەو ئاڕاستەیە دەکەن.

ھاوکات ھەڵوەشانەوەی سەردانی شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کەوا بڕیاربوو سبەی بچن بۆ بەغدا، راگەیاندرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın