Rewa Mahmood Hasan
24 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2019
سلێمانی - AA
دوای ئەوەی کاتژمێر ٠٢:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٤ی کانوونی یەکەم پرۆسەی دەنگدان لەسەر کاندیدانی ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی (سەرکردایەتی) تەواو بوو، راستەوخۆ پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگدان دەستیپێکرد.
پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگدان بە ئامادەبوونی لیژنەیەکی دادوەریی کە پێکهاتوون لە هەشت کەس لەگەڵ لیژنەی هەڵبژاردن، بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە تا کاتژمێر١٥:٠٠ی ئەمرۆ ٢٤ی کانوونی یەکەم لە بازنەی سلێمانی، لەسەدا ٦٠ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و لە بازنەی کەرکووک لەسەدا ٤٠ هاوکات بازنەکانی هەولێر و حەمرین-یش بەردەوامیان هەیە.
هەربەپێی زانیارییەکان ، چاوەڕوان دەکرێت درەنگانێکی ئەمشەو یان بەرەبایەنی سبەی کۆتایی بە پرۆسەی هەژمارکردن بێت و راستەوخۆ کاندیدە دەرچووەکان ببن بە ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی (سەرکردایەتی).