ھەولێر ـ AA
لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا سەرۆکی شاندی پارتی دانوستاندکاری پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی گوتی: "کۆبوونەوەکە زۆر باش بوو و بزووتنەوەی ئیسلامی لاری نیە بەشداری کابینەی نوێی حکومەت بکات و ھەروەھا پەیوەندیەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان پەیوەندی بەھێز و مێژوویین."
لە بەردەوامی قسەکانیدا نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ناکرێ حزبێک بیەوێ بەشداری حکومەت بکا پێیەکی لەناو حکومەت و پێیەکەی دیکەی لەناو ئۆپۆزسیۆن بێ."
ئەمینداری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان عیرفان عەلی عەبدولعەزیز گوتی: " ئێمە لاریمان نیە بەشداری کابینەی نوێی حکومەت بکەین و ھیچ مەرجێکی واشمان نیە"
لە بەردەوامی قسەکانیدا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز گوتی " پێمان وایە بەشداریکرن لە حکومەت کاریگەری باشی لەسەر بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری و باشتر بەڕێوەچوونی دەستەڵات دەبێ. ئێمە لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداریکرن لە کابینەی حکومەتی نوێ بەردەوا دەبین"