سياسەت, جيهان

کۆبوونەوەی پوتین و مێرکڵ

راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ رایگەیاند کە پێویستە رێگری لە ئەگەری سەرھەڵدانی کارەساتی مرۆیی لە شاری ئیدلبی وڵاتی سووریا بکرێت.

Abdullah Shukur  | 18.08.2018 - نوێکردنەوە : 20.08.2018
کۆبوونەوەی پوتین و مێرکڵ

Berlin
مەسابێرگ - AA

راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ رایگەیاند کە، پێویستە رێگری لە ئەگەری سەرھەڵدانی کارەساتی مرۆیی لە شاری ئیدلبی وڵاتی سووریا بکرێت.

مێرکڵ لە کۆشکی مەسابێرگ لە نزیک شاری بەرلینی پایتەخت پێشوازی لە سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین کرد.

مێرکڵ پێش کۆبوونەوەکە لێدوانی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە کۆبوونەوەکەی خۆی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین لە سۆچی کرد و رایگەیاند کە، دەبێت ئەم جۆرە دیالۆگانە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە جددییەکان لە جیھان بەردەوام بن.

مێرکڵ رایگەیاند کە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ئیدلب دەبێتە بابەتێکی گرنگ و گوتیشی: "پێویستە رێگری لە ئەگەری سەرھەڵدانی کارەساتی مرۆیی لە شاری ئیدلبی وڵاتی سووریا بکەین".

مێرکڵ ئەوەیشی خستەڕوو کە شەڕ و پێکدادانەکان لە سووریا کەمی کردووە بەڵام ئەمە بە مانای کۆتایھاتنی شەڕ نایەت و ئاشکرایشی کرد كه‌ ئەڵمانیا وەک ئەندامی 'Small Group' دەیەوێت قۆناغی سیاسی دەستپێبکات.

مێرکل جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوان پشتیوانی لە کارەکانی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا، ستافان دی میستورا دەکەن.

راوێژکاری ئەڵمانیا ئاشکرایشی کرد کە لە کۆبوونەوەکە باس لە پرسی ئێرانیش دەکەن، راشیگەیاند کە ئەڵمانیا لایەنگری لە رێککەوتنی ناووکی ئێران دەکات بەڵام نیگەرانە بەرامبەر پرۆگرامی مووشەکی بالیستی ئەو وڵاتە لە یەمەن و چالاکییەکانی لە سووریا.

لەلایەکی دیکەش سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین رایگەیاند کە گرنگی بە ھەماھەنگی و ھاوکاری ھاوبەرامبەر لە بوارەکانی ئابووری و سیاسی دەدەن و راشیگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە ئابوورییەکانیش دەکەن.

پوتین لەبارەی دۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند کە "ئەوەی گرنگە پێویستە ھاوکاری مرۆیی بۆ سووریا بەرەوپێش ببردرێت . پێویستە ھاوکاری مرۆیی بۆ گەلی سووریا لە پێشینەبێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın