چاوش‌ئۆغڵو: "له مه‌خموور په‌كه‌كه‌ییه‌كان له‌ناوده‌به‌ین"
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "ئه‌گه‌ر كه‌مپی مه‌خمووری عێراق به فه‌ڕمی به كه‌مپی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ببینرێت، ئیدی له‌وێ كارمه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌ری نییه. له‌به‌رئه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌دا كه‌مپه‌كانی په‌كه‌كه له‌ناوده‌به‌ین".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی TRT Haberدا، باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد و، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر كه‌مپی مه‌خمووری عێراق به فه‌ڕمی به كه‌مپی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ببینرێت، ئیدی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له‌وێ كارمه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌ری نییه، له‌به‌رئه‌وه له هه‌ر شوێنێك بۆشاییه‌ك دروستبێت له‌وێ تیرۆریستان یه‌كه‌م كه‌سن ئه‌و بۆشاییه پڕده‌كه‌نه‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كریت ئه‌وه‌یه لایه‌نی عێراق ئه‌وێ پاككبكاته‌وه و، گوتی: "له‌به‌رئه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌دا كه‌مپه‌كانی په‌كه‌كه له‌ناوده‌به‌ین، هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌مان نییه".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.
-
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن