سياسەت, جيهان

پەیوەندی تەلەفۆنیی سەرکۆماری عێراق و شای سعوودیە

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح لەگەڵ شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز چۆنیەتی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

Zana Natık Kerem  | 17.04.2021 - نوێکردنەوە : 17.04.2021
پەیوەندی تەلەفۆنیی سەرکۆماری عێراق و شای سعوودیە

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح لەگەڵ شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز چۆنیەتی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرھەم ئەحمەد ساڵح و شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە کە لە میانییدا بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی رەمەزانەوە پیرۆزباییان ئاراستەی یەکتر کردووە و ھیوان خواستووە کە مانگی رەمەزان ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاسایش و ئارامی بۆ گەلانی ھەردوو وڵات.

بەپێی راگەیەنراوەکە کە ھەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات کراوە و لەوبارەیەوە جەختکراوەتەوە لە پێویستی بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە ھەردوو گەلی عێراق و سعوودیە بکات.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جەختکراوەتەوە لە چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و یەکخستنی تواناکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە جیاوازەکان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın