سياسەت, عێراق

پەرلەمانی کوردستان کارلەسەر دامەزراندنی دادگای تاوانەکانی داعش دەکات

- بەپێی رەشنووسی پڕۆژەیاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بەتاوانەکانی داعش لە ھەرێمی کوردستان، دادگاکە تایبەتمەند دەبێت بە دادگایکردن و لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش.

Hawkar Yaseen  | 05.05.2021 - نوێکردنەوە : 05.05.2021
پەرلەمانی کوردستان کارلەسەر دامەزراندنی دادگای تاوانەکانی داعش دەکات

Arbil

هەولێر - AA

پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە ١٢ی خولی بەهارەی ساڵی سێیەمی بەڕێوەدەبات و تیایدا ژمارەیەک پێشنیازەیاسا و پرۆژەیاسا خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیان بۆ دەکرێت.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کە ئاراستەی پەرلەمانتاران کراوە، تەوەرەکانی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان بەم جۆرە دەبێت.

لە بڕگەی یەکەمدا "خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەریەک لە پێشنیازەیاساکانی (پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەکان)، (پاراستنی بەڵگەنامەی ھەرێمی کوردستان-عێراق) و (پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیڤی نەتەوەیی لە ھەرێمی کوردستان) دەکرێت".

لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەدا "بیرۆکەی پەرلەمانتار لیزا فەلەکەددین سابر پەیوەست بە وزەی خۆر وەک سەرچاوەیەک بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان دەخرێتە روو".

بڕگەی سێیەمی دانیشتنەکە "تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای وەزارەتی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان".

لە کۆتا بڕگەی دانیشتنەکەشدا کە دواتر بۆ کارنامەی دانیشتنی ژمارە ١٢ی پەرلەمان زیادکرا، "خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بەتاوانەکانی داعش لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت کە بەپێی رەشنووسی پرۆژەیاساکە ئەگەر وەک خۆی پەسەندبکرێت، دادگاکە تایبەتمەند دەبێت بە دادگایکردن و لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش و وەک بەڵگەیەکی یاسایی بەکاردێت بۆ هاوکاریکردنی ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی داعش".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın