ئەنقەرە
وەزیری وزە و سەرچاوەکانی سرووشتی تورکیا تانەر یڵدز لەبارەی پلانی وڵاتەکەی بۆ دروستکردنی ناوەندێکی ئەتۆمی بواری وزە ئاماژەی بەوە دا کە دوای بڕینی کارەبا بۆ ماوەیەکی کاتی لە تورکیا دەنگۆی جۆراوجۆر بڵاو کراوەتەوە سەبارەت بە رێککەوتنی تایبەت بە ناوەندە ئەتۆمییەکەوە و رایگەیاند "بڕیاری تەکنیکی و سیاسیمان هەیە لەبارەی ناوەندە ئەتۆمییەکەوە" و ئاشکراشی کرد کە "هیچ دوودڵییەکمان نییە لەو بارەیەوە وەک هەندێک وڵاتی تر" و پێداگربوونی وڵاتەکەشی دووپات کردەوە دەربارەی دروستکردنی ئەو ناوەندە ئەتۆمییەی بواری بەرهەمهێنانی وزە.
یڵدز واژۆکردنی رێککەوتنێکی ١٠٠ ملیار لیرەیی بەبێ هیچ گەرەنتییەک لەلایەن تورکیاوە، ئاماژەیەکی بەرچاوە بۆ سەقامگیری سیاسی تورکیا و ئەو متمانەیەی کە بەخۆی هەیە لەو بارەیەوە.
لە بەشێکی تری میواندارییەکەیدا ئەو وەزیرەی وزە و سەرچاوەکانی سرووشتی تورکیا لەبارەی دابەزاندنی نرخی گازی سرووشتی رووسیا کرد کە تورکیا دەیکڕێت و گوتی: "ئەم داشکاندنە لە نرخ زۆر گرنگە. لە ساڵی ٢٠١٥ دا قەرەبووی ئەو زیانانەی کۆمپانیای بۆتاش دەکاتەوە کە دوو ساڵی پێشتر کردبووی. ئیشەڵا ئێمە لە ساڵی ٢٠١٥ دا ٦-٧ ملیار لیرە دەدەینە خەزێنە و گومڕگەکان".