يەپەگە/پەكەكە لە پارێزگاى حەسەكە بە زۆر ٤٠٠ گەنجيان بردووەتە نێو ريزەكانى خۆيان
- يەپەگە/پەكەكە، لەم چوارچێوەدا لەشارۆچكەكانى ماليكييە، عامودە و ناوەندى پارێزگاى حەسەكە و شارى قامیشلو لەگەڵ شارەدێى دەرباسييە گەڕى هێزەكانى بۆ قۆڵبەستكردنى گەنجان دەستپێكردووە.
Ankara
حەسەكە/ئەنقەرە - AA
رێكخراوى تيرۆريستى يەپەگە/پەكەكە، لە پارێزگاى حەسەكەى سووريا كە داگيريكردووە لە دوايين هەفتەدا ٤٠٠ گەنجى بەزۆر بردووەتە ريزەكانى.
رێكخراوى تيرۆريستى يەپەگە/پەكەكە لەو ناوچانەى كە داگيريكردووە ژيانى خەڵكى سڤيلى كردووەتە زيندان.
بە گوێرەى ئەو زانيارييەى كە لەسەرچاوە خۆجێييەكانەوە بەدەست گەيشتووە، يەپەگە/پەكەكە لەو ناوچانەى كە داگيريكردووە بەردەوامە لە راپێچكردنى كەسانى تەمەن ١٨-٣٥ ساڵیدایە بۆ نێو ريزەكانى.
يەپەگە/پەكەكە، لەم چوارچێوەدا لەشارۆچكەكانى ماليكييە، عامودە و ناوەندى پارێزگاى حەسەكە و شارى قامشلو لەگەڵ شارەدێى دەرباسييە گەڕى هێزەكانى بۆ قۆڵبەستكردنى گەنجان دەستپێكردووە.
رێكخراوە تيرۆريستييەكە لە دوايين هەفتەدا تەنها لە پارێزگاى حەسەكە ٤٠٠ گەنجى بە هەڕەمەكى دەستگيركردووە و بردوويانيەتيە نێو ريزەكانى خۆى.
- منداڵى كچيش دەڕفێنن
رێكخراوى تيرۆريستى كە ئامانجى بەهێزكردنى ريزەكانێتى لە رێگەى بە زۆر دەستبەسەركردنى گەنجان، لە دوايين مانگ و نیوی کۆتاییدا كارى رفاندنى منداڵانيان چڕكردووەتەوە.
تەنها لەم مانگەدا چوار منداڵى بەرەگەز كچ لەلايەن تيرۆريستان رفێندراون و خراونەتەوە ژێر راهێنانى چەكەوە.
يەپەگە/پەكەكە لە مانگى رابردووشدا، ژمارەيەكى زۆرى كچى كە تەمەنيان لە نێوان ١١-١٧ ساڵان بوو رفاندووە و لە خێزانەكانيانى دابڕاندووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن