Arbil
ھەولێر - AA
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا خاتوو ئانگریت کرامپ بە یاوەری شاندێک گەیشتە ھەرێمی کوردستان و لەلایەن بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت سەفین دزەیی و نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە ئەڵمانیا دلشاد بارزانی پێشوازیان لێکرا.
دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ئانگرێت کرامپ، گەیشتە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان.
ھەروەھا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکۆمار، سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی چەندین پرسیان کرد.