سياسەت

هەولێر..کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە سەر پڕۆژە یاسای چاکسازی

- ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی کۆدەبێتەوە.

Fahrettin İbrahim  | 11.12.2019 - نوێکردنەوە : 11.12.2019
هەولێر..کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە سەر پڕۆژە یاسای چاکسازی

Arbil

هەولێر - AA

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و قسە لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی دەکات.

بەپێی ئەو زانیارییە بەراییانەی کە بڵاوکراونەتەوە، کاری لێژنەی تایبەت لەسەر پڕۆژە یاساکە کۆتایی پێهاتووە و ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ دوا گفتوگۆی لەسەر دەکات و دوای پەسەندکردنی رەوانەی پەرلەمانی دەکات.

لە پڕۆژە یاساکەدا بە تایبەتی چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی پلە باڵاکان لە هەرێمی کوردستان کراوە کە وەک دەگوترێت گوشارێکی زۆری لەسەر بوودجەی هەرێم دروستکردووە.

یەکێک لە بەرنامەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کە لەکاتی سوێندخواردنی پێشکەش بە رای گشتی کرد، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاکسازییە لە هەرێمی کوردستان.

پێشتر سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەبارەی پڕۆژە یاسای چاکسازییەوە راگەیاندبوو، "خواست و ئیرادەمان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی زۆر بەھێزە و بە ھاوکاری پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی دەدەین. ئامانجی چاکسازییش بەدیھێنانی دادپەروەریی و بەدامەزراوەییکردنی دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستانە و پرۆسەی چاکسازیش دەبێت لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و زۆرینەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın