Fahrettin İbrahim
27 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیچیرڤان بارزانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی یەکخستنی هەڵوێستەکانیان لە دوێنێ سێشەممەوە زنجیرەیەک سەردانی بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی هەریمی کوردستان دەست پێکردووە و بەیانی ئەمڕۆ سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی کرد.

نیچیرڤان بارزانی و هەر دوو جێگرەکەی جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفای سەید قادر و راوێژکارانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دڵشاد شەهاب و نەوزاد هادی لە لایەن سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەریەکە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، زەعیم عەلی پێکهاتووە.
دوێنێ سێشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ هەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوویەوە.
پرسی دەستووری هەرێمی کوردستان، دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت یەکخستنی هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لە بەغدا، تەوەری سەرەکی ئەم کۆبوونەوانەن.