Arbil
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له ئاستێكی باشدایه و هه‌وڵه‌كان بۆ هاوكاریی سه‌ربازیی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری هاوكاریی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا مارتن جه‌یگێر و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه كه له به‌ڕێزان سیریل نان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق و خاتوو باربارا وۆڵف كونسولی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌یگێر جه‌ختی له په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و پێشڤه‌چوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر به‌رز نرخاند و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامیی كاری هاوبه‌ش و هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له جێگیركردنی سه‌قامگیری له ده‌ڤه‌ره ئازاكراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، نیشان دا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به رێز و پێزانینه‌وه سه‌یری هاوكاریی وڵاتانی هاوپه‌یمانان و ئه‌ڵمانیا ده‌كات كه له ڕووی هاوكاریی سه‌ربازی و مرۆییه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ئاستێكی باشدایه و هه‌وڵه‌كانیش بۆ هاوكاریی سه‌ربازیی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیركردنی ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش و له‌مباره‌یه‌وه هاوكاریی هاوپه‌یمانانی به پێویست زانی.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق سیریل نان كه كاره‌كانی له عێراق كۆتاییهاتوه و به‌مه‌به‌ستی متڵئاوایی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو، خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی كه له‌ماوه‌ی كاركردنیدا له عێراق بینیویه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوانه سه‌ختی و قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنێت و پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت و ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا و هیوای خواست ئه‌وانه‌ی كه ماون به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن