سياسەت

مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا کرد

- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا کرد.

Heman Hussein Yaseen  | 12.09.2019 - نوێکردنەوە : 13.09.2019
مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا کرد

Arbil

هەولێر - AA

ئەمڕۆ، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا کرد کە پێکھاتبوو لە بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەنجوومەن، کامیران حاجۆ و ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا، ئیبراھیم برۆ.

ماڵپەڕی فەرمی مەسعود بارزانی بڵاویکردەوە کە لە دیدارێکدا دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی سووریا و ھەڵوێستی وڵاتان لەمەڕ قەیرانی سووریا و ھاوکێشە مەیدانی و سیاسییە ھەنووکەییەکان لەسەر ئاستی سووریا و ناوچەکە تاوتوێ کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە تیشکخرایە سەر ھەڵوێستی لایەنە کوردییەکانی سووریا و پەیوەست بە رەوشی گشتی سووریا و ئاییندەی گەلی کورد لەو وڵاتە، بارزانی بۆچوون و ئامۆژگارییەکانی خۆی بۆ شاندی میوان خستووەتەڕوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن