Sarmand Hameed
14 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، هادی عامری تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقیان کرد
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بارەگای بارزانییەوە بڵاوکراوەتەوە، رۆژی یەکشەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین، مەسعود بارزانی پێشوازیی لە هادی عامری کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەکانی عێراق و کۆسپ و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی عێراق، ئاڵوگۆڕ کران.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن و هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی تەرخان بکەن.