Abdullah Abdulmanaf Shukur
24 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2019
ھەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکانی کوردستان، عێراق و جیھان کرد.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیساوه، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکانی کوردستان، عێراق و جیھان کردووە.
له پەیامەکەی مەسعود بارزانیدا وێڕای پیرۆزباییهكه، هاتووه:
"لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵترکردنی فەرھەنگی پێکەوەژیان و برایەتیی نێوان پێکھاتەکانی کوردستان دەکەم و ئومێدی ئەوەیش دەخوازم خوشک و برا کریستیانەکانمان ھەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەکانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێبکەن و، ئاشتی و برایەتیش باڵ بەسەر ناوچەکەماندا بکێشێت".