Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جینین هێنیس پلاسخارت كرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق لە دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران و ھەوڵەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق کراوه.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە هەر لە میانی دیدارەکەدا، هەردوولا خوازیاربوون کە حکوومەتی نوێی عێراق، حکوومەتێک بێت بە بێ جیاوازیی، خزمەتی هەموو پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بکات و ئاسایش و سەقامگیریی دابین بکات و کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیش لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن