سياسەت, جيهان

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی کرد لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، جەنەرال جۆن برێنن.

Sarmand Hameed  | 17.10.2021 - نوێکردنەوە : 18.10.2021
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی کرد لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، جەنەرال جۆن برێنن.

بەگۆێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، لە دیدارەکەدا، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سووریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ کرا.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، وێڕای ئاماژەدان بە بەردەوامبوونی پشتیوانیی هاوپەیمانان لە هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژبە تیرۆریستانی داعش، دووپاتیشی کردەوە کە داعش، هێشتا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لە عێراق و سووریا.

لای خۆیەوە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکاری هاوپەیمانانی کرد و جەختی لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی كردەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، بۆ رووبەڕوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لەو ناوچانەدا. گوتیشی "سەقامگیربوونی دۆخی عێراق، کاریگەری ئەرێنی دەبێت لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بە گشتی".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın