سياسەت

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جیوزێپێ کۆنتێ کۆببێتەوە.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 18.02.2020 - نوێکردنەوە : 18.02.2020
مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا کۆدەبێتەوە

Arbil

هەولێر - AA

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جیوزێپێ کۆنتێ کۆببێتەوە.

مەسرور بارزانی دوای تەواوبوونی کارەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومی گەیشتە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا.

نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشتر رایگەیاندبوو کە مەسرور بارزانی لە رۆما لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جیوزێپێ کۆنتێ و چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی حکوومەتی ئیتاڵیا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی هەماهەنگییەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت.

هەروەها لە سەردانەکەدا شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرفەتەکانی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا ئیتاڵییەکان تاوتوێ دەکەن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە درێژەی سەردانەکەیدا لەگەڵ پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس کۆدەبێتەوە و باسی پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پێکەوەژیانی ئایینی و هاندانی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان دەکات.

هەریەک لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن، دانا عەبدولکەریم و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ئانۆ جەوهەر و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پشتیوان سادق و وەزیری هەرێم، خالید شوانی یاوەری مەسرور بارزانی دەکەن لە سەردانەکەیدا بۆ ئیتاڵیا و ڤاتیکان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın