سياسەت

مەسرور بارزانی لە رێگەی تەلەفۆنەوە بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی لێژنەی ئەمنیی پارێزگای ھەولێر کرد

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە رێگەی تەلەفۆنەوە بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای ھەولێر کرد و رایگەیاند، نابێت چاوپۆشی لەھیچ کەس و لایەن و گرووپێک بکرێت، سەرپێچی بکاتە سەر موڵکی گشتیی.

Sarmand Hameed  | 16.09.2021 - نوێکردنەوە : 21.09.2021
مەسرور بارزانی لە رێگەی تەلەفۆنەوە بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی لێژنەی ئەمنیی پارێزگای ھەولێر کرد

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە رێگەی تەلەفۆنەوە بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای ھەولێر کرد و رایگەیاند، نابێت چاوپۆشی لەھیچ کەس و لایەن و گرووپێک بکرێت، سەرپێچی بکاتە سەر موڵکی گشتیی.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە پارێزگای ھەولێر بڵاوکراوەتەوە،، بەسەرپەرشتی پاێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو و بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار و ئەندامانی دیکەی لێژنەی ئەمنی پارێزگای ھەولێر، بەمەبەستی دانانی پلان بۆ ڕێگریکردن لە بابەتی زێدەڕۆیی و ئەو دیاردانەی کە لە سنووری پارێزگای ھەولێر دەستی پێکردووە، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدراوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوای گفتوگۆکردن لەبارەی ئامادەکارییەکان و دانانی پلانی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزگاریکردن لە کاندید و پاڵێوراوەکان و ئەو رێوشوێنانەی کە لەو بارەیەوە گیراونەتە بەر، ھەروەھا پرسی دەستدرێژیکردنە سەر موڵکی گشتیی و ئەنجامدانی زێدەڕۆیی و چەند بابەتێکی دیکەی کۆمەڵایەتی کە لەم دوایەنەدا لە سنووری پارێزگای ھەولێر روویانداوە، کۆبوونەوە چەند بڕیارێکی پێویستی وەرگرتووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە رێگەی تەلەفۆنەوە بەشداریی لە کۆبوونەوەکەدا کردووە و بڕیار و رێنمایی پێویستی پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆبوونەوە کردووە و فەرمانی بە لێژنەی ئەمنی پارێزگای ھەولێر کردووە کە بەھیچ شێوەیەک نابێت چاوپۆشی لە ھیچ کەس و لایەن و گرووپێک بکرێت کە بیانەوێت سەرپێچی لەسەر موڵکی گشتی ئەنجامبدەن، لەوبارەیەشەوە پشتیوانی خۆی بۆ لێژنەی ئەمنیی پارێزگای ھەولێر دووپاتکردووەتەوە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە بابەتی زێدەڕۆیی و ئەوانەشی بەرەنگاری ھێزە ئەمنییەکان دەبنەوە، لێژنەی ئەمنیی پارێزگای ھەولێر، بڕیاری دروستکردنی ژوورێکی عەملیات و ھێزێکی ھاوبەشی لە سەرجەم ھێزە ئەمنییەکاندا کە ھەر ئەمشەو بڕیارەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ھەروەھا ھەموو ھێزە ئەمنییەکانی دەستکراوە کرد بۆ ئەوەی لەزووترین کات ھەموو ئەو کەسانە دەستگیر بکرێن و ئیجرائاتی یاساییان بەرامبەر وەربگیرێت و بدرێن بە دادگا کە زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتیی ئەنجامدەدەن یان بەرەنگاری ھێزەکان دەبنەوە کە رێگری لە ئەنجامدانی زێدەڕۆیی دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın