سياسەت, عێراق

موقتەدا سەدر: "رێگا نادەین دووبارە عێراق بگەڕێندرێتەوە بۆ چوارگۆشەی پشکپشکێنە و گەندەڵی"

سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر: "کردەکانی سێیەکی پەکخەر جێگای شەرمەزاریین، چونکە بێ ئابرۆیی گەیشتە ئەوەی، ئەو یاسانە پەکخرێن کە سوودیان بۆ گەل ھەیە".

Zana Natık Kerem  | 16.05.2022 - نوێکردنەوە : 17.05.2022
موقتەدا سەدر: "رێگا نادەین دووبارە عێراق بگەڕێندرێتەوە بۆ چوارگۆشەی پشکپشکێنە و گەندەڵی"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر رایگەیاند کە رێگا نادەن دووبارە عێراق بگەڕێندرێتەوە بۆ چوارگۆشەی پشکپشکێنە و ئاماژەی بەوەیش دا کە کردەکانی سێیەکی پەکخەر جێگای شەرمەزاریین.

موقتەد سەدر گوتارێکی پێشکەش کرد کە بەشێکی گوتارەکەی ئاراستەی گەلانی عێراق و بەشکێشی ئاراستەی لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی کرد کە بە (سێیەکی پەکخەر) ناویانی ھێنا.

سەرکردەی رەوتی سەدر لەو بەشەی گوتارەکەی کە ئاراستەی گەلانی عێراقی کرد رایگەیاند "گەلی عێراق بەدەست ھەژارییەوە دەناڵێنێت، بۆیە نە حکوومەتی زۆرینە سوودی بۆی دەبێت و نە حکوومەتی ئێستایش دەتوانێت خزمەتی بکات".

موقتەدا سەدر بە بەرپرسیارکردنەوە گوتی: "بێ ئابرۆیی گەیشتە ئەوەی، ئەو یاسانە پەکخرێن کە سوودیان بۆ گەل ھەیە".

گوتیشی: "ئەوان گەل دەکەنە ئامانج و دەیانەوێت چۆکیان پێدا بدەن، لەوەیش سەیرتر ئەوەیە کردەکانی سێیەکی پەکخەر جێگای شەرمەزاریین".

راشیگەیاندووە "لایەنەکانی سێیەکی پەکخەر دەسەڵات چاوی کوێر کردوون، ئەوان ئاگایان لەوا نییە کە گەل بە دەست سەختی ژیان، ترس و تۆقاندن، ھەژاری، باڵادەستی میلیشیاکان، پاشاگەرێتیی و بڵاوبوونەوەی گەندەڵییەوە دەناڵێنن".

ئەمەیش دوای ئەوە دێت پێشتر چوارچێوەی ھەماھەنگیی کە لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەوڵەت، ھاوپەیمانی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقووق و پارتی فەزیلە پێکھاتووە رایگەیاند کە پابەندن بەوەی کەسێکی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید بکرێت و ئاماژەی بەوەیش دا، ئەو ھەنگاوە کردەییانەی کە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان رایانگەیاندووە نزیکە لە بەندەکانی ناو ئەو دەستپێشخەرییەی کە چوارچێوەی ھەماھەنگیی لە سێی ئەم لەبارەی پێکھێنانی گەورەترین فراکسیۆن راگەیاندبوو.

دوێنێ یەکشەممە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێشخەرییەکی حەوت خاڵیان بە ئامانجی چارەسەرکردنی چەقبەستووی سیاسیی ئێستا و پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق راگەیاند.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت رۆژی پێنجی ئەم مانگە سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر دەستپێشخەرییەکی پێشکەش بە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان کردبوو و تیایدا داوای لێکردبوون کە لە ماوەی ١٥ رۆژدا حکوومەت پێکبھێنن.

دوێنێ دوای دەستپێشخەرییەکەی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان، موقتەدا سەدر رایگەیاند، یەک بژاردە لە بەردەمیاندا ماوە کە تاقی بکەنەوە، ئەوەیش ئەوەیە ببن بە ئۆپۆزیسیۆنێکی نیشتمانیی کە ماوەکەی لە ٣٠ رۆژ کەمتر نەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın