Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر رایگەیاند کە کردەکانی تیرۆرکردن، شێوازی ترسنۆکەکانە یان ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت زیان بە ئاسایشی نیشتمان و سەلامەتییەکەی بگەیەنن.
موقتەدا سەدر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن، مەرج و پەیماننامەی خۆی ھەیە و دەبێت ھەمووان لە چوارچێوەکانی شەرع، عەقل، کۆمەڵایەتیی و نیشمانییەوە پێوەی پابەند بن، نەوەک پەنابردن بۆ کردەکانی تیرۆرکردن، چونکە ئەوە شێوازی ترسنۆکەکانە یان ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت زیان بە ئاسایشی نیشتمان و سەلامەتییەکەی بگەیەنن".
راشیگەیاندووە "داوا لە حکوومەت دەکەین کە بەزووترین کات، تاوانباران راپێچی دادگا بکات، ھەروەھا داواش لە ھەمووان دەکەین کە دان بەخۆدا بگرن".
ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکشەممە، چالاکوانی مەدەنی، ئیھاب جەواد وەزنی لە شاری کەربەلا، کوژرا.
پێشتر لە میانی خۆپیشاندانێکدا کە لە شاری کەربەلا باشووری عێراق ئەنجامدرابوو، کوژرانی ئیھاب جەواد وەزنی لە شارەکە، ئیدانەکرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن