Muhammed Ali Kamal
16 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2023
ههولێر-AA
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، مهسرور بارزانی رایگهیاند: "لەڕووی سیاسییەوە ئێمە هەوڵی ئەوە دەدەین سەقامگیریی سیاسی لە عێراق و لە كوردستانیشدا بەرقەرار بێت، ئێمە هەمیشە لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانە بووین و داوای یەكڕیزی لە هەموو هێزێكی نیشتمانپەروەر دەكەین كە بڕوای بە ئامانجی پاراستنی هەرێمی كوردستان بێت".
بهپێی ههواڵێك كه له ماڵپهڕی حكوومهتی ههرێمی كوردستاندا بڵاوكراوهتهوه، مەسرور بارزانی لە ئێوارە خوانێکدا بەربانگی لەگەڵ ژمارەیەک لە کاسبکار و پیشەوەر و دەستگێر و دوکاندارانی شاری هەولێر كردووهتهوه و له میانی خوانهكهدا گوتارێكی پێشكهش كردووه.
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان وێڕای بهخێرهێنانی ئامادهبووان، سوپاسی هێزی پێشمهرگهی كردووه و یادی شههیدانی بهرز راگرتووه.

مهسرور بارزانی روو له كاسبكاران رایگهیاندووه:
"هەموو هەوڵێكمان داوە ئەوەی پێمان بكرێ لە خزمەتی ئێوەی خۆشەویستدا بین. بێگومان ناحەزەكانی ئێمەش، هەموو هەوڵێكیان داوە بۆ ئەوەی ئێمە نەتوانین لە خزمەتی ئێوەدابین و بە ئامانجەكانمان بگەین".
به شانازیشهوه باسی لهوه كردووه كه كوردستان شوێنێكی ئارام و سەقامگیرە نەك تەنیا بۆ هاووڵاتیانی كوردستان، بەڵكوو بۆ خەڵكی تریش لە شوێن و ناوچەكانی تری عێراق دێنە هەرێمی كوردستان و رایگهیاندووه: "جێی دەستخۆشییە كە دەبینین كوردستان شوێنی پێكەوەژیانی ئایین و نەتەوە جیاوازەكانە، ئەمە شتێكە كە جێی شانازییە و هەقە خۆشتان شانازی بە خۆتان بكەن كە ئێوە توانیوتانە بەشێك بن لەوەی كوردستان بكەن بە شوێنێك كە خەڵك ڕووی تێ بكات".
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان راشیگهیاندووه: "لەڕووی سیاسییەوە ئێمە هەوڵی ئەوە دەدەین كە سەقامگیریی سیاسی لە عێراق و لە كوردستانیشدا بەرقەرار بێت، ئێمە هەمیشە لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانە بووین و داوای یەكڕیزی لە هەموو هێزێكی نیشتمانپەروەر دەكەین كە بڕوای بە ئامانجی پاراستنی هەرێمی كوردستان بێت، بڕوایان بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێت، بڕوایان بەوە بێت كە ئێمە بتوانین بەیەكەوە خزمەتی هەموو چین و توێژ و ئایینەكان بكەین، بڕوایان بەوە بێت كە ڕووبەڕووی گەندەڵی بوەستینەوە، بڕوایان بە وڵاتپارێزی بێت، ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئەو لایەنانە یەكڕیزین".
جهختی لهوهشكردووهتهوه كه هیچ كات و هەرگیز ناتوانن هاوبەش و بەشدار بن لە خاكفرۆشی، لە گەندەڵی، لە تیرۆر و تۆقاندن، لە سەرانە ستاندن، یان لە ئەوەی كە خەڵك لەپێناو بەرژەوەندییەكانی خۆیان بەكار بهێنین.
مهسرور بارزانی ئاماژهی به گوتهیهكی خۆیان كرد كه رایانگهیاندووه، "كە لە خزمەتی ئێوەی خۆشەویست دەبین، خوا یارمەتیمان بدات بەردەوام دەبین لەوەی كە خزمەتی ئێوە بكەین".
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان باسی دۆخی ئابووریی ههرێمیشی كردووه و رایگهیاندووه: "لە ڕووی ئابوورییەوە لە خوا بەزیاد بێت رۆژ بە ڕۆژ ئومێدمان بەوە زیاترە كە هەرێمی كوردستان بەرەو ئاسۆیەكی رووناكتر هەنگاو دەنێت".
تیشكی خستووهته سهر ئهوهی كه ههرێمی كوردستان هەرێمێكی سەقامگیره و سەقامگیرتریش دەبێت، ههروهها رایگهیاندووه: "لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی لە بەغدا هەموو هەوڵێكمان داوە بۆ ئەوەی كێشەكانمان چارەسەر بكەین. ئێستا گەیشتووینەتە دوا قۆناغی ئەو رێككەوتنەی كە ماوەیەك پێش ئێستا لەگەڵ عێراق واژۆمان كردووە، هیوادارم ئەمە یارمەتیدەرێكی زۆر بێت بۆ ئەوەی یارمەتیی ئێوەش بدات لەڕووی ئابووریی ئێوە، چونكە دەزانم زۆربەی كاریگەرییەكانی ئابووری لەسەر شانی ئێوەن، چ كاسبكار بن، چ كرێكار بن، یان پیشەوەر، كاریگەرییە ئابوورییەكان زیاتر دەكەوێتە سەر شانی ئێوە. بۆیە ئێمە هەموو هەوڵێك دەدەین كە دۆخی ئابووری لە كوردستان باشتر بكەین".
مهسرور بارزانی ئاماژهی بهوهشكردووه، زۆر ژێرخان هەبووە یان زۆر دامەزراوە هەبووە كە بوونیان نەبووە و ئهوان هەوڵی ئەوەیان داوە ئەو دامەزراوانە دروست بكەین و رایگهیاندووه: "كاریگەریی ئەوانە لەوانەیە ئێستا بەدەر نەكەوێت، بەڵام دوای ماوەیەكی تر كاریگەرییەكانی ئەم هەوڵانەش بەدەر دەكەون".
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ههروهها رایگهیاندووه: "ئێمە بڕوامان زۆرە كە بتوانین كوردستان بەرەو ئاسۆیەكی گەشتر و رووناكتر ببەین، هەموو هەوڵ و تەقەڵای ئێمەش لەپێناو ئەوەیە كە ئێوە ژیانێكی باشتر و خۆشگوزەرانترتان هەبێت. ئومێدی ئێمە ئەوەیە كە ئێوە بتوانن ژیانێكی باشتر و ئاسوودەترتان هەبێت".