سياسەت

لە چالاکی خستنی بەناو بەرپرسێکی پەکەکە لە پارێزگای سلێمانی

Ferdi Türkten  | 22.06.2021 - نوێکردنەوە : 23.06.2021
لە چالاکی خستنی بەناو بەرپرسێکی پەکەکە لە پارێزگای سلێمانی

Ankara

ئەنقەرە - AA

بەناو بەرپرسی هێزەکانی بەرگریی خۆیی رێکخراوی تیرۆریستیى پەکەکە لە عێراق، ئوڵاش دۆغان کە ناوە نهێنیەکەی "ئوڵاش دەرسیم" بوو و لەلایەن ئینتەرپول داواکراو بوو، هەروەها لە لیستی سووری داواکراوانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا بوو لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT)دا لە شاری سلێمانی لە چالاکی خرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT) زانیاری بە دەست گەیشتووە کە ئولاش دۆغان بەنیاز بووە پەلاماری تورکەکان بدات لە باکووری عێراق.

ئولاش دۆغان کە لە شارەکانی باکووری عێراق لە هەوڵی ئەوەدا بووە خەڵکی مەدەنی لە دژی تورکیا رێکبخات لە ماوەی رابردوودا بۆ بەرپەرچدانەوەی ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکانی تورکیا لە عێراق و سووریا دەستی کردووە بە کۆکردنەوەی زانیاریی لەبارەی هاووڵاتییە تورکەکان لە ناوچەکەدا بۆ بەرپرسانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە.

بۆ ئەو مەبەستەش ئولاش دۆغان کە چووبووە ناوچەکە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT)دا لە شارۆچکەی قەڵادزێ سەربە پارێزگای سلێمانی لە چالاکی خرا.

ئولاش دۆغان کە پێشتر لە گوندەواری دێرسم کردەی زۆری ئەنجامداوە، بەشداری کردووە لە زۆر کردەی پەکەکەدا لە ناوچەکەدا هەر لە دانانی مین، رێگرتن، سووتاندنی ئۆتۆمبێل و بۆسەنانەوە.

پاشان ئولاش دۆغان وەک بەناو بەرپرس لە خواکورک ئەرکی پێدرا و کرایە بەناو بەرپرسیارێتیی هێزەکانی بەرگریی خۆیی پێدرا.

ئولاش دۆغان هەروەها بەرپرسە لە کوژرانی دوو کارمەندی پۆلیس لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە شارۆچکەی نازیمیە سەربە پارێزگای دێرسم و هەڵکوتانە سەریاریگایەک لە چواری ئەیلوولی ٢٠١١دا لە دێرسم کە بووە هۆی کوژرانی پۆلیسێک و هاوژینەکە، لەگەڵ کوژرانی گوندپارێزێک لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٢دا لە شارۆچکەی نازیمیە سەربە پارێزگای دێرسم و چەند هێرشەکی دیکە.

لەلایەکی دیکەوە، ماوەیەک لەمەوبەر بەناو بەرپرسی سلێمانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە، حەسەن ئادر لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT)ەوە لە چالاکی خرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın