لە سلێمانی بە چەقۆ هێرشکرایە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد
لە شاری سلێمانی بە چەقۆ هێرشکرایە سەر ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆران و ئەندامی هاوپەیمانی هیوا.
As Sulaymaniyah
لە شاری سلێمانی بە چەقۆ هێرشکرایە سەر ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆران و ئەندامی هاوپەیمانی هیوا.
ئێوارەی ئەمڕۆ، هەینی ٢٦ی شوبات، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی سلێمانی تازە لە شاری سلێمانی بە چەقۆ هێرشکرایە ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان و ئەندامی هاوپەیمانی هیوا، غالب محەمەد و بریندار کرا.
بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە رووداوەکە، دوای ئەوەی کە غالب محەمەد لە شەقامی سەهۆڵەکە لە هاوڕێکانی جیادەبێتەوە و بەرەو ماڵەکەی خۆی دەچێت، لەرێگا لەلایەن (کەسێک یان چەند کەسێک)ی نەناسراوەوە بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر و بریندار کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئانادۆڵو، دوو چەقۆ بەر سەر و شانی غالب محەمەد کەوتووە و دوای رووداوەکە بۆ چارەسەری رەوانەی نەخۆشانەی شار کراوە.