سياسەت, جيهان

لووتکەی نێوان جۆ بایدن و ڤلادیمیر پوتین لە جنێڤ دەستی پێ کرد

- وا بڕیارە کۆبوونەوەکە چوار کاتژمێر بخایەنێت و هەریەکە لە ڤلادیمیر پوتین کاتژمێر ١٨:٤٥ بە کاتی هەولێر و جۆ بایدن، کاتژمێر ٢٠:٠٠ بەجیا کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ساز بکەن.

16.06.2021 - نوێکردنەوە : 16.06.2021
لووتکەی نێوان جۆ بایدن و ڤلادیمیر پوتین لە جنێڤ دەستی پێ کرد

Cenevre

جنێڤ- AA

لە شاری جنێڤ باشووری رۆژئاوای سویسرا، کۆبوونەوەی لووتکە لەنێوان سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دەستی پێ کرد.

لە تشرینی دووەمی ١٩٨٥دا، سەرۆکی ئەو کاتی ئەمریکا، رۆناڵد رێگن و سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران، میخائیل گۆرباچۆڤ لە شاری جنێڤ کۆبوونەوە، دوای ٣٦ ساڵ بۆ یەکەمجار ئەو شارە جۆش و خرۆشی لووتکەی ئەمریکا-رووسیا بەخۆوەدەبینێت.

بەرلە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەش سەرۆکی رووسیا لە گوتارێکی کورتدا سوپاسی سەرۆکی ئەمریکای کرد بۆ رەخساندنی ئەم هەلە و رایگەیاند: "رێگایەکەی درێژتان بڕی و کاری زۆرتان کرد، بەڵام لە پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئەمریکادا، زۆر کێشە لەسەر ئاستی باڵا کەڵەکەبوون، هیوادارم کۆبوونەوەکەمان بەشێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەبچێت".

وا بڕیارە کۆبوونەوەکە چوار کاتژمێر بخایەنێت و هەریەکە لە ڤلادیمیر پوتین کاتژمێر ١٨:٤٥ بە کاتی هەولێر و جۆ بایدن، کاتژمێر ٢٠:٠٠ بەجیا کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ساز بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın