سياسەت, جيهان

لوبنان.. راسپاردنی سەعد حەریری بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ

سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان و سەرکردەی رەوتی ئایندە، سەعد حەریری: ''پێداگرم لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەی بە لوبنانیەکانم داوە لەبارەی راگرتنی داڕووخانی ئابووریی. بە هەموو توانامەوە کاردەکەم بۆ پێکهێنانی ئەو حکوومەتە نوێیەی کە دوایین هەلە بۆ لوبنان''

Mahmut Geldi  | 22.10.2020 - نوێکردنەوە : 22.10.2020
لوبنان.. راسپاردنی سەعد حەریری بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ

Beyrut

بەیروت - AA

سەرکۆماری لوبنان، میشێل عەون سەرۆکوەزیرانی پێشوو و سەرکردەی رەوتی ئایندە، سەعد حەریری دووبارە راسپاردەوە بۆ پێکهێنانی حکوومەت کە لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانانەی بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە بەڕێوەدەچوون لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا ناچاربوو دەست لەکاربکێشێتەوە.

میشیل عەون، کۆبوونەوە راوێژکارییەکانی لەگەڵ فراکسیۆنە سیاسییەکانی پەرلەمان تەواو کرد بۆ دیاریکردنی ناوی ئەو پاڵێوراوەی کابینەی نوێی حکوومەت پێکدەهێنێت لەبری حکوومەتەکەی حەسسان دیاب کە دوای کاردانەوەکان بەرامبەر تەقینەوە توندەکەی بەندەری بەیروت لە ١٠ی ئابی رابردوودا دەستی لەکار کێشایەوە.

رەوتی ئایندە کە نوێنەرایەتی بەشێکی زۆرینەی سوننە دەکات لە لوبنان، بزوتنەوەی ئەمەل کە سەرۆکی پەرلەمان نەبیهـ بەڕی سەرۆکایەتی دەکات، پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتنخواز بە سەرکردایەتی وەلید جونبوڵات سەرکردەی دورزییەکان، رەوتی مەرەدە-ی مەسیحی و پارتی تاشناک-ی ئەرمەنی دەنگیان خستەپاڵ سەعد حەریری.

سەعد حەریری کە لە دووەم هەفتەی ئەو خۆپیشاندانە هەستیارانەی بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە ساڵی رابردوو دەستیان پێکرد بەناچاری دەستی لەکار کێشایەوە و لە کۆی دەنگی ١١٨ پەرلەمانتاری بەشدار لە کۆبوونەوە راوێژکارییەکانی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری لە بعەبدا دەنگی ٦٥یانی بەدەستهێنا و ٥٣ دەنگەکەی دیکە دەنگیان نەدا.

دوای راوێژەکان، سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە سەعد حەریری بانگهێشتی کۆشکی بعەبدا کراوە بەمەبەستی سەرلەنوێ راسپاردنەوەی بۆ پێکهێنانەوەی حکوومەت.

سەعد حەریری لە دوای راسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا باسی لەوە کرد کە حکوومەتێکی تەکنۆکرات بەبێ پارتە سیاسییەکان پێکدەهێنێت.

سەعد حەریری باسی لەوەیش کرد کە لەژێر رۆشنایی هەوڵی فەڕەنسا بۆ لوبنان حکوومەتی نوێ دادەمەزرێنێت و گوتی: ''پێداگرم لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەی بە لوبنانیەکانم داوە لەبارەی راگرتنی داڕووخانی ئابووریی. بە هەموو توانامەوە کاردەکەم بۆ پێکهێنانی ئەو حکوومەتە نوێیەی کە دوایین هەلە بۆ لوبنان''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın