Mohammad Kara Maryam
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
كەركووک - AA
پێکھاتەی عەرەب لە پارێزگای کەرکووک داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانیان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن.
جێگری سەرۆکی بەرەی عەرەبی یەکگرتوو، نەدیم شەممەری لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پێنج هەزار کەس لە عەرەبی کەرکووک لەلایەن هێزەکانی ئەمنی هەرێمی کوردستانەوە راگیراو و بەندکراون".
نەدیم شەممەری داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە ئەو دەستگیرکراوانە ئازاد بکات یان رەوانەی دادگایان بکات و هۆشداریشی داوە لە ئازادنەکردنیان و رایگەیاندووە کە ئەو هەنگاوە زیان بە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای کەرکووک دەگەیەنێت.
نەدیم شەممەی ئاماژەی بەوەشکردووە کە وێڕای چەندین ساڵ داواکارییان بۆ ئازادکردنی ئەو گیراوانە، بەڵام حکوومەتی عێراق بەدەم داواکارییەکەیانەوە نەچووە.
تاوەکو ئێستا حکوومەتی فیدڕالی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.