Sangar Hamad Azeez
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2017
بەغدا - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند تەواوی ناوچە جێ ناکۆکەکان کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی فیدرالی و گوتیشی: "بەم نزیکانە مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەنێرین".
ئەم گوتانەی حەیدەر عەبادی لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا هات کە ئەمڕۆ سێشەممە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامی دا.
له كۆنگرهی ڕۆژنامهوانییەکەدا حهیدهر عهبادی ڕایگهیاند، بهم دواییانه ههندێك له كهناڵهكانی راگهیاندنی هەرێمی کوردستانی عێراق هانی توندوتیژییاندا دژ بە هێزهكان عیراق، ئهمهش تاوانی جهنگه و جێگهی قبوڵ كردن نییه.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئیدانەی کوشتنی راگەیانکارانی کوردی کرد لەلایەن هێزە عێراقییەکان و گوتی ئەو کارە تاوانی جەنگە.
عەبادی تیشکی خستە سەرئەوەی کە هێزەکانی سەر بە حکوومەتی ناوەندی عێراق کۆنترۆڵی تەواوی ناوچە جێ ناکۆکەکانیان کردووە و گوتی : " ناوچە جێ ناکۆکەکان کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی فیدرالیی".
لەبارەی ناردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە، حەیدەر عەبادی گوتی: "بەم نزیکانە مووچەی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەنێرین".
عەبادی ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە چەند رۆژی داهاتوودا، موژدەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارۆچکەی قایم لەژێر دەستی داعش رادەگەیێنین و هەروەها باسی ئەوەشی کرد، هەندێک لایەن تاکو ئێستا پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن و هانی تیرۆر دەدەن بێنەوە ناوچەکە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی لە درێژەدا هۆشداری ئەوەیشی دا کە ئەگەری هەیە لە هەر کاتێک کردەی تیرۆریستی لە دژی زیارەتکارانی شیعە ئەنجام بدرێت.