شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- ھاتنی شاندەکە لەم کاتەدا، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسیی عێراق و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەیە.
هەولێر - AA
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆکایەتیی ھادی عامری، سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی دا کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان ھاتنی شاندەکە لەم کاتەدا، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسیی عێراق و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەیە.
دوێنێ شەممە شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی هادی عامری لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی کۆبووەوە.
دوای خراپبوونی دۆخی سیاسیی عێراق و پەرتەوازەبوونی لایەنە سیاسییەکان، لەئێستادا چوارچێوەی ھەماھەنگی ھەڵی بەدەستھێنانی پشتگیری سیاسیی دەدات.
ماوەی چەند رۆژێکە لایەنگرانی رەوتی سەدر و لایەنگرانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە گۆڕەپانەکانی خۆپێشاندانن و مەترسی دروستبوونی گرژی زیاتر و توندوتیژی ھەیە.