سياسەت, عێراق

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبوونەوە

- نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: "لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە تاوتوێ کراوە".

Hawkar Yaseen  | 29.09.2020 - نوێکردنەوە : 29.09.2020
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبوونەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی کرد لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، لۆرێنزۆ گوێرینی.

نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکرەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی ئامادەیبوو، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە تاوتوێ کراوە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، لۆرێنزۆ گوێرینی رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی و دووپاتیشیکردووەتەوە کە هیوادارن لە ئایندەیەکی نزیکدا درێژە بە راهێنانەکانی پێشمەرگە بدەنەوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی کاتی وەستاوە.

نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سوپاسی پشتگیریی و هاوکارییەکانی ئیتاڵیای کردووە و رایگەیاندووە کە بوونی هێزەکانی ئیتاڵیا و هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە پێویست و گرنگ دەزانن.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەداوە کە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە پێناو سەقامگیرکردنی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın