سياسەت, عێراق

سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتی سەرکردەی هێزە سیاسییەکان دەکات بۆ دیالۆگی نیشتمانیی

- سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی بانگهێشتی سەرکردەی هێزە سیاسییەکانی عێراقی کرد بۆ کۆبوونەوە لە کۆشکی حکوومەت بەئامانجی دەستپێکردنی دیالۆگی نیشتمانیی.

Sarmand Hameed  | 16.08.2022 - نوێکردنەوە : 17.08.2022
سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتی سەرکردەی هێزە سیاسییەکان دەکات بۆ دیالۆگی نیشتمانیی

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی بانگهێشتی سەرکردەی هێزە سیاسییەکانی عێراقی کرد بۆ کۆبوونەوە لە کۆشکی حکوومەت بەئامانجی دەستپێکردنی دیالۆگی نیشتمانیی.

مستەفا کازمی لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی رەوشی سیاسیی لە راگەیەندراوێکدا بانگهێشتی سەرکردەی هێزە سیاسییەکانی عێراقی کرد بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە رۆژی چوارشەممە لە کۆشکی حکوومەت بە ئامانجی دەستپێکردنی دیالۆگی نیشتمانی.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە "کۆبوونەوەکە بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ قەیرانی سیاسی و ئەو چەقبەستووەی کە ئێستا عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت لە چوارچێوەی دەستوور و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای نیشتمانیی کە ببێتە هۆی هێورکردنەوەی ئاڵۆزیییەکانی ئێستا و دروستکردنی کەشێکی گونجاو بۆ چارەسەری سیاسی و دەستووری بە شێوەیەک کە خزمەت بە دەستەبەرکردنی ئاواتەکانی گەلەکەمان بکات".

مستەفا کازمی دەشێڵێت: "لەم روانگەیەوە داوا لە سەرجەم هێزە نیشتمانییەکان دەکەم کە خۆپیشاندان و هەڵمەتی میدیایی رابگرن و دەرفەتی پێویست بدەن بۆ پێشنیازی نێوەندگیریی و گفتوگۆی نیشتمانیی".

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاماژەدان بەوەی بەرژەوەندی باڵای عێراق لەسەرووی هەموو شتێکەوەیەوە، دەڵێت: "عێراق ئەمانەتە لە دەستی هەمووماندا، بەرژەوەندی وڵاتەکەمان وا لە هەمووان دەخوازێت کە پێشینە بە زمانی دیالۆگ بدرێت، کات و دەرفەت بدرێت بۆ نیازە باشەکان و رێگا لە نانەوەی فیتنە و ناکۆکییەکان بگیرێت".

مستەفا کازمی دڵنیایی ئەوەی داوە کە دامەزراوەکانی دەوڵەت و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان نابنە لایەن لە هیچ ناکۆکییەکی سیاسیدا و رایگەیاندووە "دەمەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە بۆ ئەوەی گەلەکەمان دڵنیا بکەمەوە کە دامەزراوەکانی دەوڵەت و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان لە روانگەی بەرپرسیارییەتی نیشتمانییەوە بڕیاریان داوە کە نەبنە لایەن لە هیچ ناکۆکییەکی سیاسیدا، و سەرنجمان لەسەر رێگریکردنە لە هەر کاریگەرییەکی قەیرانی سیاسی لەسەر بەرژەوەندییەکانی خەڵک و ئاسایشی هاووڵاتییان".

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە دەزگاکانی راگەیاندن، رۆشنبیران، کەسایەتییە کۆمەڵایەتیی و سیاسییەکان کردووە کە بەشداربن لە بەهێزکردنی هەستی نیشتمانپەروەری و رێگە بگرن لە بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکیدا، یارمەتی دامەزراوەکانی دەوڵەت بدەن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە خزمەتکردنی گەل و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی.

جێی ئاماژەیە، لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی ٢٠٢١، عێراق کەوتووەتە نێو چەقبەستووی سیاسیی بەجۆرێک تا ئێستا نەتوانرە سەرکۆماری نوێی بۆ وڵات هەڵبژێردرێت و حکوومەتی نوێش پێکنەهێندراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın