سياسەت

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: "ئیدانەی هێرشه‌کانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌‌ى هه‌ولێر و بنکەی هێزەکانی‌ توركيا له‌ باشيک دەکەین"

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆریستانەی کرد کە کرانە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و بنکەیەکی ھێزەکانی تورکیا لە باشیک.

Sarmand Hameed  | 15.04.2021 - نوێکردنەوە : 17.04.2021
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: "ئیدانەی هێرشه‌کانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌‌ى هه‌ولێر و بنکەی هێزەکانی‌ توركيا له‌ باشيک دەکەین"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆریستانەی کرد کە کرانە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و بنکەیەکی ھێزەکانی تورکیا لە باشیک.

لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ھاتووە "زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆرستیانە دەکەین کە ئەمشەو کرانە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و پێگەیەکی ھێزەکانی تورکیا لە باشیک".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "ھیچ پاساوێک بۆ ئەم ھێرشانە نییە و لە زیان و تێکدانی سەقامگیری و ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخی عێراق، ھیچی دیکەی لێناکەوێتەوە بە تەواوی دژی بەرژەوەندییەکانی وڵاتە"‌.

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە "چەندبارەبوونەوەی ئەم ھێرشانە ھەڵوەستەیەکی جددی دەوێت و دەبێت ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عیراق بە پشتیوانیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ھەماھەنگی و ھاریکاریی نێوانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپ و تاقمانەی لە پشت ئەم ھێرشانەوەن زیاتر بکەن و سنوورێکی یەکجارییان بۆ دابنرێت تا چیتر ئارامی و سەقامگیریی وڵات نەخەنە مەترسییەوە و دۆخەکە ئاڵۆزتر نەبێت".

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، ئەو ھێرشەی کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بە درۆنی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە.

ھاوکات وەزارەتی بەرگریی تورکیا، رایگەیاند لە ئاکامی ھێرشێکی مووشەکیی بۆسەر بنکەی سەربازیی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە باشیک سەربە پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق، سەربازێکی سوپای تورکیا شەھید بووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın