هەولێر
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندێكی یاوەری لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شا عەبدوڵڵا بەرەو وڵاتی ئۆردن بەڕێ كەوت.
بە پێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەم سەردانەدا سەرۆك بارزانی چاوی بە شا عەبدوڵڵا پاشای شانشینی ئۆردن دەكەوێت و بەشداری كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی دەریای مردوو لەو وڵاتە دەکات.