Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
كاتژمێر ١٤:٠٠ی ئه‌مڕۆ سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان به‌یاننامه‌ی پارته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران راده‌گه‌یه‌نێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی سه‌ره‌داوه‌كانی به‌یاننامه‌كه له میانی په‌خشی راسته‌وخۆی ته‌ره‌ته یه‌ك، سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان گوتی: "مانیفستۆ چوارچێوه‌ی كاره‌كان دیاری ده‌كات. ئیدی به‌یاننامه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌چێته ناو ورده‌كاری. له به‌یاننامه‌كه‌دا پێشكه‌شكردنێك هه‌یه. كه له پشت ئه‌وه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ین تاكو ئێستا چۆن هاتووین و چیمان كردووه و په‌یمانمان داوه چی بكه‌ین و نه‌مانتوانیووه چی بكه‌ین و چۆنیەتی خستنه‌ڕووی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌یش هه‌موویان له‌ناو ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا خراونه‌ته روو".
هاوکات جێگری سه‌رۆكی گشتیی و گوته‌بێژی ئاك پارتی، ماهیر ئوناڵ رایگه‌یاند كه به‌یاننامه‌ی هه‌ڵبژاردن ١٤٦ پڕۆژه‌ی گه‌وره ده‌بێت.
ئوناڵ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران زۆر به چڕی به‌رده‌وامن و ئاماده‌كارییه‌كانی میوزیك و دروشمی هه‌ڵبژاردن و چۆنیەتی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه ته‌واوبوون.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌خوێنرێته‌وه و پاڵێوراوان بۆ په‌رله‌مان له‌به‌رده‌می گه‌لدا ده‌ناسێنرێن و سبه‌یش میوزیكه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌خرێنه روو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن