Washington DC
واشنتۆن – AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه گوایه ئیداره‌ی ئه‌مریكا رێگای داوه چه‌كه‌كانی ئه‌مریكا له لیتۆنیا، لیتوانیا و ئیستۆنیاوه به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له ئۆكراینا، ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی رووسیا هێزه‌كانی زیاتر له سنووری ئۆكراینا كۆ كرده‌وه و مه‌ترسیی چوونی سوپای رووسیا بۆ ئۆكراینا زیادی كرد، ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی نوێ كرد.
رۆژنامه‌ی Wall Street Journalی ئه‌مریكی به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی به‌رپرسێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له سوپای ئۆكراینا دژه‌تانكه‌كانی جاڤێڵن و مووشه‌كه فڕۆكه‌شكێنه‌كانی ستینگه‌ری له لیتۆنیا، لیتوانیا و ئیستۆنیاوه كه وڵاتانی به‌ڵتیكن و ئه‌ندامن له ناتۆ ره‌وانه‌ی ئۆكراینا كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئیداره‌ی جۆ بایدن كۆنگرێسی له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ره‌زامه‌ندی داوه له فرۆشتنی هه‌لیكۆپته‌ری گواستنه‌وه‌ی جۆری Mi-17 به ئۆكراینا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خۆیان بواردووه له لێدوان له‌باره‌ی ئه‌م دوو بابه‌ته.
ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر رووسیا ئۆكراینا داگیر بكات ئه‌وا سزای توند به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێنن.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكه‌ن و هاوتا رووسییه‌كه‌ی، سێرگی لاڤرۆڤ به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه به تایبه‌ت گرژییه‌كانی سه‌ر سنووری ئۆكراینا له جنێڤ كۆ ده‌بنه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن