Heman Hussein Yaseen
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2020
ههولێر - AA
یەکێک لە بڕگەکانی ئەمڕۆی کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، سۆران عومەر و دەستلەکار کێشانەوەکەی پەسەند کرا.
لە کۆی ٨٩ پەرلەمانتاری ئامادەبوو، بە دەنگی ٥٥ پەرلەمانتار دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی کوردستان، سۆران عومەر پەسەند کرا.
فراكسیۆنی كۆمهڵی ئیسلامی خاوهن حەوت كورسییە.
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بەبەشداری سەرجەم فراکسیۆنەکان بەڕێوەدەچێت جگە لە فراکسیۆنەکانی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی.