سياسەت, جيهان

دۆناڵد ترەمپ فەرمانى پاشەكشێى بە سەربازەكانى ئەمريكا لە باكوورى سووريا داوە

وەزيرى بەرگرى ئەمريكا، مارك ئەسپەر رايگەياند كە لە روانگەى سوپاى ئەمريكاوە دۆخى ناوچەكە بە هۆى ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتى گەيشتۆتە ئاستى "بەرگری نەكردن"، هەر لەبەر ئەم هۆيە سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ بڕيارى كشانەوەى "خۆپاراستن" ى داوە بە سەربازەكان.

Gamze Türkoğlu Oğuz  | 13.10.2019 - نوێکردنەوە : 14.10.2019
دۆناڵد ترەمپ فەرمانى پاشەكشێى بە سەربازەكانى ئەمريكا لە باكوورى سووريا داوە

Ankara
واشنتۆن - AA

وەزیری بەرگری ئەمریکا، مارک ئەسپەر رایگەیاند کە لە روانگەی سوپای ئەمریکاوە دۆخی ناوچەکە بە ھۆی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی گەیشتۆتە ئاستی "بەرگری نەکردن"، ھەر لەبەر ئەم ھۆیە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەی "خۆپاراستن" ی داوە بە سەربازەکان.

ئەسپەر، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (Face the Nation)ی کەناڵی CBC باسی لە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا کرد سەبارەت بە کشانەوەی سەربازەکانیان لە ناوچەی باکووری سووریا کە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی تێدا ئەنجام دەدات، باسی لەوەش کرد کە ئەو ناوچانە بوونەتە ناوچەیەکی "نەپارێزراو" بۆ سەربازەکانیان.

ئەو گوتی: " لە دوایین ٢٤ کاتژمێردا زانیومانە کە (تورکەکان) بەنیازی فراوانکردنی ئەو پلانەن کە دانرابوو بە لای ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوا-وە" .

ئەسپەر، بە بێ ئەوەی ھیچ زانیارییەک بدات لەسەر ژمارەی ئەو سەربازانەی کە لە سووریا دەکشێنەوە ، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان نایانەوێ سەرجەم سەربازەکانیان کە ژمارەیان ھەزار کەسە بە تەواوەتی سووریا بە جێبھێڵن.

سەبارەت بە کات و شێوازی کشانەوەی سەربازەکانیان لە ناوچەکەدا، مارک ئەسپەر،گوتی:"تابکرێت لە زووترین کاتدا و بە پارێزراوترین شێواز پرۆسەکە دەستپێدەکەین".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın