سياسەت, جيهان

حەسەن روحانی: "واز لە دەستوەردان لە کاروباری موسڵمانان بهێنن"

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی: "پێویستە فەڕەنسا و ئەورووپا واز لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی موسڵمانان بهێنن".

Muhammet Kurşun  | 28.10.2020 - نوێکردنەوە : 30.10.2020
حەسەن روحانی: "واز لە دەستوەردان لە کاروباری موسڵمانان بهێنن"

Tahran

تاران- AA

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی دوابەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران گوتارێکی پێشکەش کرد و کاردانەوەی لەهەمبەر هەڵوێستەکانی دژبە ئیسلام و کاریکاتێر دروستکردن لەسەر حەزرەتی محەمەد (د.خ) نیشاندا.

حەسەن روحانی باسی لەوە کرد کە بێڕێزیکردن بە پێغەمبەرێک، سووکایەتیکردنە بە بەهاکانی مرۆڤایەتی و گوتی: "فەڕەنسا و ئەورووپا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هەوڵ بۆ چەسپاندنی برایەتی، خۆشگوزەرانی و ئاشتی لە جیهان دەدەن، بەڵام ئەگەر ئەم قسەیەیان بەڕاستە با چیتر دەستوەرنەدەنە کاروباری ناوخۆیی موسڵمانان".

سەرکۆماری ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە بێڕێزیکردن بە پێغەمبەر هونەر نییە و گوتی: "خرۆشاندنی هەستیاری ملیۆنەها موسڵمان هونەر نییە. جێی سەرسوڕمانە ئەوانەی بانگەشەی هونەر و دیموکراسی دەکەن، لەلایەکی دیکەوە هانی توندوتیژی دەدەن. لە کەیەوە ئازادی بووەتە شتێکی دوور لە رەوشت؟ ئازادی کاتێک سوودی بۆ کۆمەڵگا هەیە کە رێز لە هەموو بەهاکان بگرێت".

حەسەن روحانی ئەوەشی وەبیرهێنایەوە دەستوەردانەکانی رۆژئاوا سەرچاوەی ئەو ستەم و ئەشکەنجەیەیە کە موسڵمانان تێیکەوتوون و گوتی: "سووکایەتیکردن و دروستکردنی کاریکاتێری ناشرین بەشێک نین لە رەوشت، دیموکراسی و مرۆڤایەتی. جیهانی ئیسلامی لەجێی خۆیدا وەڵامی گوتەی هەڵەی هەندێک لە دەسەڵاتدارانی دایەوە. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە جیهانی ئیسلامی هەمیشە درێژە بە رێبازەکەی پێغەمبەرمان دەدات. کە دەڵێین هەفتەی یەکێتی واتە یەکگرتنی سوننە و شیعە. ئێمەی موسڵمان کە هەموومان روو دەکەینە یەک قیبلە، هاوشانی یەکین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın