Dildar Baykan Atalay
01 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2022
واشنتۆن – AA
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پێلۆسی رایگەیاند کە خۆی کاندید ناکاتەوە بۆ سەرکردایەتیکردنی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران، دیموکراتەکان حەکیم جێفریس'یان وەک سەرکردەی نوێی پارتەکەیان لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەستنیشان کردن.
دیموکراتەکان سەرکردەی نوێی خۆیان بۆ قۆناغی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەران کە ٣ی کانوونی دووەم دەستبەکار دەبێت و کۆمارییەکان زۆرینەی کورسییەکانی بەدەست ھێناوە، سەرکردەی نوێی خۆیان دیاری کرد.
دوای ئەوەی نانسی پێلۆسی رایگەیاند کە دوای ٢٠ ساڵ لە بەڕێوەبردنی ئەم ئەرکە خۆی بۆ ئەم پۆستە کاندید ناکاتەوە، جێفریس بە سەرکردەی دیموکراتەکان ھەڵبژێردرا.
بەم جۆرە حەکیم جێفریس لە مێژووی کۆنگرێسی ئەمریکادا دەبێتە یەکەم رەشپێست کە پۆستی سەرکردەی پارتێک لە ئەنجوومەنی نوێنەران یاخود ئەنجوومەنی پیران پێبدرێت.