Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو رایگه‌یاند "دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێ بۆ دانانی به‌رنامه بۆ ئاینده‌ی توركیا داده‌مه‌زرێنین. ئه‌مه یه‌كێكه له هه‌نگاوه لەپێشینه‌ییه‌كانمان. با ناوه‌كه‌یشی بڵێم، ناوی 'دامه‌زراوه‌ی ستراتیجی گه‌شه‌ی مرۆیی و سیاسه‌تی زانیاری' ده‌بێت".
كڵچدارئۆغڵو له كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی كاندیدان و راگەیاندنی بەرنامه‌ی پارته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا کە بڕیارە 24ی حوزه‌یرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا کڵچداوئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه لە هەموو گەڕەکەکانی توركیادا بنکەی تەندروستی دەکەنەوە و، خوێندنی پەروەردەی سەرەتایی لە کاتی خۆی ئەنجام دەدەن.
گوتیشی: "ئه‌نجوومه‌نی خوێندنی باڵا كه دامه‌زراوه‌یه‌كی كوده‌تایه لاده‌به‌ین و، له جێگه‌كه‌ی ئەو ئەنجوومەنە 'ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی و پلاندانانی خوێندنی باڵا' داده‌مه‌زرێنین".
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، کەمال كوڵچدارئۆغڵو، باسی له‌وه كرد كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رێكخراوێك داده‌مه‌زرێنن و لەوبارەیەوە گوتی: "رێكخراوی ئاشتیی و هاریكاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌مه‌زرێنین. دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و رێكخراوه له توركیا، ئێران، عێراق و سووریا ده‌بێت. ئه‌و چوار وڵاتە له ئاشتیدا ده‌ژین".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كەمترین رێژه‌ی مووچه له توركیادا کڵچدارئۆغڵورایگه‌یاند: "کەمترین مووچە دەکەینە دوو هەزارو ٢٠٠ لیرە. کەمترین مووچەی خانەنشینیش دەکەینە هەزارو ٥٠٠ لیرە".