توركیا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه و هه‌ڵكوتانه سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌كات
- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و هه‌ڵكوتانه سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌كات.
Ankara
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و هه‌ڵكوتانه سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه هێشتا به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان و هه‌وڵه‌كانی په‌رستش له مزگه‌وتی ئه‌قسا، كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
"له‌پاڵ هێرشه‌كانی ئیسرائیل كه رۆژی ٥ی ئاب بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستیپێكرد و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سانی مه‌ده‌نی كه له نێویاندا منداڵ هه‌ن، ئه‌وه زانراوه كه ئه‌مڕۆ، په‌رله‌مانتاری ئیسرائیل، ئیتامار بێن-گڤیر و گرووپه ره‌گه‌زپه‌رسته جووه‌كان، هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا كه له‌ژێر پارێزگاریی پۆلیسی ئیسرائیلدایه. به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه هێشتا به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان و هه‌وڵه‌كانی په‌رستش له مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه "ئه‌و كرده پاڵنه‌رانانه كه پێشێلكاریی ئاشكرای پێگه‌ی حه‌ره‌می پیرۆز و مزگه‌وتی ئه‌قسان، ئاستی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه زیاتر به‌رز ده‌كه‌نه‌وه" و جارێكی دیكه بانگه‌واز له حكوومه‌تی ئیسرائیل كراوه رێگه به‌و جۆره كرده‌وانه نه‌دات كه پێگه‌ی حه‌ره‌می پیرۆز ده‌كه‌نه ئامانج.