"تره‌مپ پاشگه‌زنه‌بۆته‌وه له كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی له سووریا"
- ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له كۆشكی سپی رایانگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هیچ جۆره هه‌نگاوێكی نه‌ناوه بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له بڕیاری ده‌ستكردن به كشانه‌وه له سووریا.
Washington DC
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هیچ جۆره هه‌نگاوێكی نه‌ناوه بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له بڕیاری ده‌ستكردن به كشانه‌وه له سووریا.
ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له كۆشكی سپی كه ناویان پارێزراوه له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی تره‌مپ سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه خۆكوژیه‌كه‌ی دوێنێ له منبج كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیركراوه بۆ په‌یامنێرانی كه‌ناڵی CNNی ئه‌مریكی له كۆشكی سپی دوان.
گه‌وره به‌رپرسان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هیچ جۆره هه‌نگاوێكی نه‌ناوه بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له بڕیاری ده‌ستكردن به كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا و له نزیكیشه‌وه چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه سیناتۆری ناوداری كۆمارییه‌كان، لیندسی گراهام له دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی پیراندا داكۆكی له‌وه كرد، رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه هێرشه‌كه‌ی منبج-ی ئه‌نجام داوه "بوێری له بڕیاری تره‌مپ وه‌رگرتووه بۆ كشانه‌وه له سووریا" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێشتر له‌و خواردنگه‌یه‌ی ته‌قێندراوه‌ته‌وه ژەمێکی خواردووه.
دوێنێ له میانی ده‌ورییه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا ته‌قینه‌وه خۆكوژیه‌كه‌ی منبج روویدا. جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا دوای ته‌قینه‌وه‌كه بێ باسكردنی ته‌قینه‌وه‌كه رایگه‌یاند "یه‌كه‌كانمان ده‌هێنینه‌وه ماڵه‌وه. داعش شكستی هێنا".