تره‌مپ: "خۆپیشانده‌ران له فه‌ڕه‌نسا هوتافی 'تره‌مپمان ده‌وێت' ده‌ڵێنه‌وه"
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ: - " رێككه‌وتننامه‌ی پاریس بۆ پاریس به كه‌ڵك نه‌هات" - "هوتافی 'تره‌مپمان ده‌وێت' ده‌ڵێنه‌وه. فه‌ڕه‌نسام خۆشده‌وێت"
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌و خۆپیشاندانانه‌ی له فه‌ڕه‌نسا سازده‌كرێن باسی له رێككه‌وتننامه‌ی پاریس كرد كه وڵاته‌كه‌ی لێی كشاوه‌ته‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیهانی به‌رامبه‌ر گۆڕانی كه‌ش وهه‌واری كردووه‌ته ئامانج و، رایگه‌یاند: "رێككه‌وتننامه‌كه له پاریس به‌كه‌ڵك نه‌هات".
له تویتێكیدا له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، تره‌مپ بڵاوی كرده‌وه كه له هه‌موو شوێنێكی فه‌ڕه‌نسا خۆپیشاندان و پشێوی باڵاده‌سته.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رێككه‌وتننامه‌ی پاریس بۆ پاریس به كه‌ڵك نه‌هات و، له هه‌موو شوێنێكی فه‌ڕه‌نسا خۆپیشاندان و پشێوی هه‌یه و، رایگه‌یاند: "مرۆڤه‌كان ناخوازن به‌ناوی پاراستنی ژینگه‌وه پاره‌ی زۆر بده‌ن به وڵاتانی سێهه‌می جیهان. هوتافی 'تره‌مپمان ده‌وێت' ده‌ڵێنه‌وه. فه‌ڕه‌نسام خۆشده‌وێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن