سياسەت, عێراق

بەرھەم ساڵح: "پێویستە ئەو کەسانەی لە تاوانەکانی داعش تێوەگلاون سزای توند بدرێن"

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح: "پێویستە ھەموو ئەو کەسانەی کە لە تاوانەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش تێوەگلاون، سزای توند بدرێن".

Zana Natık Kerem  | 16.05.2022 - نوێکردنەوە : 17.05.2022
بەرھەم ساڵح: "پێویستە ئەو کەسانەی لە تاوانەکانی داعش تێوەگلاون سزای توند بدرێن"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح رایگەیاند، پێویستە ھەموو ئەو کەسانەی کە لە تاوانەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش تێوەگلاون، بدرێن بە دادگا و سزای توندیش بدرێن.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمڕۆ دووشەممە بەرھەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی کردووە لە یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و راوێژکاری تایبەت بە جینۆساید، ئالیس نادیریتۆ.

رایگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا باس لە گرنگی لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەی کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە لە عێراق ئەنجامدراون کراوە، ھەروەھا جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە ھەماھەنگییە ھاوبەشەکانی نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراق و تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەو پرسە، پتەوتر بکرێت.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی دیدارەکەدا، سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح رایگەیاندووە، پێویستە ھەموو ئەو کەسانەی کە لە تاوانەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش تێوەگلاون، بدرێن بە دادگا و سزای توندیش بدرێن، ھاوکات بەگرنگییەوە باسی لە کۆکردنەوەی بەڵگەنامەی تاوانەکانی داعشی کردووە بەتایبەتی تاوانەکانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، ھەروەھا سزادانی تاوانباران، ئەوەیش بە ئامانجی ئەوەی مافی قوربانییان مسۆگەر بکرێت و تاوانی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın