سياسەت

بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبووسی کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران

- سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبووسی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی پێنجەمین خولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

Sarmand Hameed  | 09.01.2022 - نوێکردنەوە : 26.01.2022
بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبووسی کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران

Arbil

هەولێر - AA

سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبووسی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی پێنجەمین خولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

بەرهەم ساڵح لە پەیامێکدا کە ئاراستەی محەمەد حەلبووسی کردووە، تیایدا پیرۆزبایی لێکردووە بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و تیایدا هاتووە "گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەتان وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خوولی دووەم و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم لە سەرخستنی کارەکانی ئەنجومەنی نوێی نوێنەران و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و دەستوورییەکان بە ئاڕاستەی پێکھێنانی حکومەتێکی کارای کاریگەر رووە و خزمەتکردنی گەلی عێراق".

لە یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە، محەمەد حەلبووسی توانی زۆرینەی دەنگەکان بۆ خۆی ببات و دووبارە ببێتەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، لە پرۆسەی دەنگدانەکەدا محەمەد حەلبووسی ٢٠٠ دەنگ و مەحمود مەشھەدانی رکابەریشی ١٤ دەنگی بەدەستھێناوە و ١٤ دەنگیش پووچەڵ بوون.

بەپێی ئەو نەریتییە سیاسیەی کە لە ساڵی ٢٠٠٥ه‌وە لە عێراق پەیڕەو دەکرێت، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پشکی سوننەیە و جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ شیعە و جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش پشكی کوردە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın