سياسەت

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر دەکات

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ماتیۆ تولەر لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستان، سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێری کرد.

Sarmand Hameed  | 24.02.2021 - نوێکردنەوە : 25.02.2021
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر دەکات

Arbil

هەولێر - AA

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ماتیۆ تولەر لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستان، سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێری کرد.

بەگوێرەی ئەو راگەیاندراوەی لە پەیجی فەرمی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە ھەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاوکراوەتەوە، ماتیۆ تولەر بە یاوەری فەرماندەی بنکەی ئاسمانیی ھەولێری ھێزەکانی ئەمریکا، کۆڵۆنێڵ سکۆت دیسۆرمۆ سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێری کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، ئەحمەد ھوشیار محەمەدئەمین کۆبووەوە.

بە گوێرەی راگەیاندراوەکە، ماتیۆ تولەر رایگەیاندووە "ئەمریکا پابەندە بە بەردەوامیدان بە کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانە بۆ دابینکردنی ئاساییش و ھاریکاری تەکنیکی پێویست بۆ ئەم ناوەندە گرنگەی ھاتوچۆی ئاسمانی".

ئەم سەردانەی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ماتیۆ تولەر بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر دوای ئەو ھێرشە مووشەکییە دێت کە شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی شوبات کرایە سەر شاری ھەولێر و ژمارەیەک لە مووشەکەکان لە بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر کەوتنەخوارەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ماتیۆ تولەر سەردانی ھەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و وەزیری ناخۆی ھەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد کۆبووەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın