05 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2019
ھەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند کە تورکیا کێشەی لەگەڵ کوردەکانی سووریا نییە بەڵکو کێشەی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ھەیە.
نێچیرڤان بارزانی لە دیداری ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست (مێری) ھەڵسەنگاندنی بۆ پرسی سووریا و پەکەکە، كرد.
بارزانی جەتی لەوەکردەوە، تورکیا ھیچ کێشەیەکی لەگەڵ کوردەکانی سووریا نییە و گوتیشی: "تورکیا ھەر لەسەرهتاوە کێشەی لەگەڵ کوردەکانی سووریا نەبووە، بەڵام لەگەڵ پەکەکە کێشەی ھەیە".
راشیگەیاند كاربهدهستانی تورکیا پێیان راگەیاندووە تورکیا بە ھیچ شێوەیەک بەرگەی ھەبوونی درێژکراوەکانی پەکەکە لە سنووری نێوان تورکیا و سووریا ناگرێت. بارزانی لەمبارەیەوە گوتیشی: "ھەوڵماندا ئەوە بڵێین کە ئەمە ھەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر برایانمان لە سووریا".
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی بەرامبەر بوونی پەکەکە لە سووریا نیشاندا و گوتی: "تاکە ویستمان ئەوەیە کە کوردەکان مەودایەک لە نێوان خۆیان و پەکەکە دابنێن. پەکەکە ویستی لهرێگهی کوردەکانی سووریاوه شەرعیەت بەخۆی بدات، ئەمڕۆش بەداخەوە گەیەنراوەتە ئەم خاڵە".